سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات

سیاسی
  • 9-03-2023, 14:10
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA

    پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان به‌ بانگهێشتى فه‌رميى شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، ‏سه‌رۆكى ئيمارات، به‌ره‌و ئه‌بوزه‌بى به‌ڕێكه‌وت.‏

    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ وتێدا هاتووه‌" له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئیمارات، په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمى ‏كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى ‏ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ ده‌كه‌ن.‏