سودانی جه‌خت له‌گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ مه‌غریب ده‌كات

سیاسی
  • 9-03-2023, 13:44
  • +A -A

    به‌غدا-INA

     به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له‌به‌ڕێز عه‌بدوله‌تیف وه‌هبی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی دادی عه‌ره‌بی، وه‌زیری دادی مه‌غریب و شاندی یاوه‌ری كرد.
     نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند"  له‌دیدارێكدا ته‌واوی هاوبه‌ندیه‌كانی بواری هاوكاری نێوان عێراق و مه‌غریب و ئاراسته‌كانی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ میوانداریكردنی دانیشتنه‌كانی خولی (39) وه‌زیرانی دادی عه‌ره‌بی له‌به‌غدا باسكران.
    وه‌زیری مه‌غریبی سڵاوی پاشا محه‌مه‌دی شه‌شه‌م پاشایی مه‌غریب به‌به‌ڕێزیان گه‌یاندن و خواستی حكومه‌تی مه‌غریبی بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و زیاتر ئه‌كتیڤكردنیان له‌نێوان هه‌ردوو ووڵاتی برا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها پشتگیری ووڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق بۆ میوانداریكردنی چالاكییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی دادی عه‌ره‌بی دووپاتكرده‌وه‌.
    له‌لایی خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه له‌گرنگی پته‌وكردنی كاری هاوبه‌ش و هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواری یاسایی و سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی مه‌غریب له‌چوار چێوه‌ی ته‌واوكاری ڕیكاره‌ یاسایه‌كان و ئاسانكردنی، له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش له‌بواری راهێنان و ئالوگۆڕی زانیاریه‌ ئه‌منیه‌كان.