بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ، ڕێنمایی سەبارەت بە كارتی نیشتیمانی دەركرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری سەردانی بەشی چاپكردنی كارتی لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری نیشتمانی كارتی كرد"، ئاماژەی بەوەكردووە، " وەزیر گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی كورت بوو لەسەر دوایین ئامار و داتاكانی پەیوەست بەو كارانەی كە ئەنجامدراون”.
بەگوێرەی راگەیندراوەكە، شەمەری، "كۆمەڵێك ڕاسپاردەی كردووە كە پەرە بە كارەكانی ئەم بەڕێوبەرایەتییە دەدات"، جەختیشیكردەوە "گرنگی كاركردنی بەردەوام بەمەبەستی خزمەتكردنی هاووڵاتیان لەو ئاستەی كە بۆیان دەگونجێت و بارگرانی لەسەریان كەمبكاتەوە". "
جەختیشی لە "خێرایی تەواوكردن و پێدانی كارتێكی نیشتمانیی تایبەت بە هەموو هاووڵاتییانی وڵاتەكە كردەوە، بە بەرچاوگرتنی ئەوەی كە بە ژمارەیەكی زۆر لەبەردەستدایە".