دەستگیركردنی تیرۆریستێك كە بەرپرسە لە تەقاندنەوەی بازاڕی ئیسكان لە بابل

ئەمنی
  • 9-03-2023, 13:38
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی بەرپرسی ئامادەكردن و تەقاندنەوەی خۆكوژێكی لە بازاڕی ئیسكان ئەسكەندەریە لە بابل ڕاگەیاند.
    لەڕاگەیەندراوێكی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە "دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە یەكێك لە تیرۆریستە داواكراوەكان بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4/ تیرۆر) دەستگیربكەن"بەهۆی پەیوەستبوونی بە چەتەكانی داعشی تیرۆریستی كە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵیاندا ڕێكخستووە و تێوەگلاوە لە ڕووداوی ئامادەكردنی تەقینەوەیەكی تیرۆریستی خۆكوژی." هەروەها ئەو كەسەی كە بەرپرسیارە لە كۆكردنەوەی پارە بۆ پشتگیریكردنی داعشی تیرۆریستی.
    لەڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "وتەكانی ئەو تیرۆریستە لە دانپێدانانی سەرەتایی و دادوەریدا تۆماركراون، ڕێكاری یاسایی پێویست لە دژی گیراوەتەبەر".