بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان ژمارەی پەیوەندی و داتاكانی بەكارهێنراو لە سەردانەكەی شەعباندا ژمارد كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە "لە ماوەی ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا زیاتر لە 14 ملیۆن پەیوەندی لە ڕێگەی تۆڕی مۆبایلەوە لە شاری كەربەلا ئەنجامدراوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "7.5 ملیۆن كورتەنامە نێردراوە و نزیكەی 568.9 تێرابایت داتا ئاڵوگۆڕكراوە".