كەشناسی عێراق.. هەفتەی داهاتوو نەرمە باران دەبارێت

ناوخۆ
  • 9-03-2023, 11:29
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی باران لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا دەكات.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی هەینی، ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، سەبارەت بە پلەكانی گەرما، كەمێك بەرزدەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست ، لە كاتێكدا لە ناوچەی باكوور چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە، لە كاتێكدا لە ناوچەی باشووری وڵات نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو."
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای ڕۆژی شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكور نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵات".
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ پارچە هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دابەزینی بارانێكی سووك لە شوێنی جیاوازدا، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو بە درێژایی لە هەموو  وڵات."
    ڕوونیشیكردەوە، "كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سوك لە شوێنی جیادا دەبارێت، لەنێویاندا هەورە تریشقە لە هەندێك كاتدا، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارانێكی كەم بۆ مامناوەند". بارانبارین لە شوێنی جیاوازدا دەبارێت، لەنێویاندا ڕەشەبا لە هەندێك كاتدا وە لە ناوچەی باشوور، كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت، و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵاتدا.