بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ چوارشەممە، جەختی لەسەر گرنگی یەكخستنی گوتاری میدیای عەرەبی كردەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی پێشوازی لە رۆژنامەنوسی لوبنانی جۆرج قەرداحی كرد.
مەندەلاوی جەختی لەسەر ڕۆڵی میدیا كردەوە لە چارەسەركردنی كێشەكانی كۆمەڵگا و ئەوەی دەتوانێت دەستەبەری بكات بۆ پتەوكردنی بنەماكانی نیشتمانی و بەهاكان و ئامانجە مرۆییە بەرزەكان، و گرنگی یەكخستنی گوتاری میدیای عەرەبی بۆ گفتوگۆكردن و پێشنیازكردنی چارەسەر بۆ ئەو پرس و كێشە ستراتیژیانەی كە ناوچەكە پێیدا تێپەڕدەبێت.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، مەندەلاوی پشتیوانی كرد، لە دانیشتنی دیالۆگ كە لەلایەن پەیمانگای گەشەپێدانی پەرلەمانەوە ڕێكخرابوو بۆ وەزیری پێشووی راگەیاندنی لوبنان (جۆرج قەرداحی) سەبارەت دەركەوتنی میدیای بۆ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران.