بەغداد - INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: فەرمانی دەستگیركردن لەدژی ژمارەیەك تۆمەتبار دەركراوە كە دەستیان هەبووە لەناسەقامگیركردنی ئاسایشی دیالە.
ئەنجومەنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ فەرمانی دەستگیركردنی لە دژی ژمارەیەك لە تۆمەتباران دەركردووە كە بەشداربوون لە ناسەقامگیركردنی ئاسایشی دیالە .
ئاشكراشیكرد: ئەمە بڕیارە هاوكات بوو لەگەڵ ڕێوشوێنەكانی حكومەت بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش لە پارێزگاكە.