بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: دەبێت دەزگا ئەمنییەكان تاوانبار یان لایەنێك دیاری بكەن هەر كەسێك بێت، و ئاماژەی بەوەشدا: هیچ ئیرادەیەك لەسەرووی ئیرادەی یاساوە نییە.
سەرۆك وەزیران لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكانی دیالە كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئێمە بینەری ئەو شتانەی كە ڕوودەدات ناهێڵینەوە و هیچ هێڵێكی سووریش نییە ئەگەر ناو و ناونیشانەكان هەرچی بن، و ئاماژەی بەوەشدا: پێویستە دەزگا ئەمنییەكان تاوانبار یان لایەنێك هەرچییەك بێت دیاری بكەن و هیچ ئیرادەیەكیش لەسەرووی ئیرادەیی یاساوە نییە.
وتیشی: پێویستە دەزگا ئەمنییەكان وەڵامی ڕوونی هەموو تاوانێك بدەنەوە و ڕوونی بكەنەوە، جەختیشیكردەوە: ئەوەی توانای بەرپرسیارێتیی نەبێت دەبێت لە ماڵەكەی دانیشێت و نەبێتە هۆی ڕژانی خوێنی خەڵك.
سودانی راشیگەیاند: بەنیازین چەندین پرۆژە لە دیالە دابمەزرێنین، لەوانە وەبەرهێنانی غاز، و وتیشی: كەسانێك هەن كە لەحكومەتدا خۆیان دەدزنەوە و ڕێگرن لە ئاڕاستەی بەرەو سەقامگیری و نایانەوێت بەپرۆژەكانی خۆی بەردەوام بێت.