بەغداد - INA
بانكی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە نرخی ئاڵوگۆڕ بە 1320 دیناری بۆ كرداری تەحویلكردنی دراو ئەژمار دەكرێت.
عەقیل شوەیلی شارەزای بواری ڕاگەیاندن لە بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بڕیاردرا نرخی ئاڵوگۆر بە (1320) دینار بۆ هەر دۆلارێك بۆ كردارەكانی تەحویلی دراو لەحاڵەتی بەكارهێنانی كارتی ئەلكترۆنی لەكاتی گەشتكردن یان لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە (ئۆنلاین) و بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق بژمێردرێت.