بەغدا ـINA
ئەمڕۆ چوار شەممە، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ پارێزگای دیالا لەگەڵ کۆمەڵێک لەسەرۆک هۆز وناودار وکەسایەتیەکانی ئەم پارێزگایە کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نادووە ڕاگەیاند: لەکۆبوونەوەکەدا بەڕێزیان گۆیگرت لەگرنگترین کێشە و ڕکمانیە کۆمەڵایەتی و رەوشی ژیانی ڕۆژانە خەڵکی پارێزگاکە و ئاستی خزمەتکوزاری لەقەزا و ناحیەکانی.
بەڕێزیان سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەگرنگی رۆڵی کەسایەتیە کۆمەڵایەتی و عەشائیریەکان بەپێگی خۆیان کردەوە لەبەرپاکردنی ئاشتی کۆمەڵگەیی وپشتگیریکردنی هێزە ئەمنیەکان لەسەپاندنی یاسا و ئاسایش و دروستکردنی رەوشێکی لەبار بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت وکارەلەپێشینەکانی.