بەغداد - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: سێ تیرۆریست لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكەی ئێف 16ی عێراق لە سەڵاحەدین كوژران.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق و بە بەدواداچوونی شانەی ئامانجی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لەڕێگەی پاڵەوانەكان و بە فڕۆكەكانی F_16ی عێراق 3 گورزیان وەشاند و گروپێكی تیرۆریستیان كردە ئامانج لە چیای پەڵكانە لەدەوروبەری پارێزگای سەڵاحەدین.
ئاشكراشیكرد: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزێك لە دەزگای دژەتیرۆر چوونە دەرەوە، بۆ گەڕانی شوێنی ئامانجەكە، سێ تەرمی تیرۆریستان و چەك و مۆبایلەكانیان دۆزیەوە، و هەروەها كەلوپەل و بەڵگەكانی سەر بە پێكهاتەكانی داعش و ماتۆڕسكیلێك و ئەشكەوت و حەشارگەی دوژمنیان لەناوبرد.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە هێزە ئەمنییەكانمان بەڵێنیاندا بە شوێن پاشماوەكانی ئەندامانی چەتەكانی داعشەوە بن، پابەندن بە ڵێنەكەیان و ناو بەناو مژدە دەدەنە گەلی سەربەرزی عێراق لە تێكشكاندنی حەشارگەی تیرۆریستان و چاودێریان دەكەن.