هەولێر _INA
هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە خاتوو ئۆدرى ئازوولاى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند ،پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/3/8 له هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو ئۆدرى ئازوولاى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و ڕۆشنبيرى (يوونسكۆ)، باسيان له كار و چالاكييه‌كانى يوونسكۆ له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه شوێنه‌وارى مێژوويى و دێرينيان تێدايه.
پرۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى دێرينى هه‌ولێر، ته‌وه‌ريێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تيايدا خاتوو ئازوولاى ئاماژه‌ى به هه‌نگاو و قۆناغه‌كانى پرۆژه‌كه كرد و سوپاس و پێزانينى بۆ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، بۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ى پێشكه‌ش به تيمه‌كانى يوونسكۆى ده‌كه‌ن.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، كار و چالاكييه‌كانى يۆنسكۆى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پرۆژه‌كانيان دووپات كرده‌وه.