بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، جاسم عمێری، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی، جەختی لەسەر پێویستیی پشتیوانی تەواو بۆ ئافرەتان و جێبەجێكردنی پێداویستییەكانیان كردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی دادگاكەدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە "دادگای باڵای فیدراڵی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان لە بارەگاكەی بە سەرپەرشتی سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی، جاسم عمێری ئاهەنگێكی سازكرد ، دادوەران و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی و بەڕێوەبەری گشتی دادگا"، ئاماژەی بەوەشكرد، "مەراسیمەكە چەند بڕگەیەكی لەخۆگرتبوو، گرنگترینیان ژەنینی سروودی نیشتمانی و خوێندنەوەی ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز".
عمێری لە وتارێكدا كە لە میانی مەراسیمەكەدا پێشكەشی كرد، پیرۆزبایی لە ئافرەتان كرد، بەتایبەتی ئافرەتانی عێراقی كاركەر، بۆ هەوڵەكانیان لە پێشخستنی ژیان شانبەشانی پیاوان لە بواری یاسا، پزیشكی، ئەندازیاری، پەروەردە، كشتوكاڵ و ژمێریاری، جگە لە بەخێوكردن نەوەی نوێ و گرنگیدان بە خێزان و لە هەموو بوارەكانی ژیاندا، جەختكردنەوە لەسەر پێویستی پێشكەشكردنی پشتیوانی تەواو بۆ ئافرەتان و جێبەجێكردنی پێداویستییەكانیان.
جێگای سەرنجە كە دادگای باڵای فیدراڵی بڕیار و بڕیاری گرنگی لە بواری پاڵپشتی یاسایی بۆ ژنانی سەرپەرشتیكردنی منداڵ و مارەیی ژنان بە زێڕ دەركرد، هەروەها بڕیاری دیكە كە مافەكانیان زامن كردبوو.