بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی ڕاوێژكاران لە سەرۆكی وەزارەت دابەشكردنی دوو هەزار و 300 كورسی قوتابخانەی بەسەر قوتابخانەكانی دیالە ڕاگەیاند.
خەلیل عەتوانی ئەندامی ئەنجوومەنی ڕاوێژكاران ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "(2300) كورسی قوتابخانە وەك وەجبەی نوێ لە چوارچێوەی دەستپێشخەری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، گەیاندرایە پارێزگای دیالە. " ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم وەجبەیە دابەشكرا بەسەر قوتابخانە كە پێداویستی تایبەتیان نییە لە ناو سەنتەر و قەزا و ناحییەكانی پارێزگای دیالە .
ئاماژەی بەوەشكرد، "كۆی ئەو كورسیانەی كە بۆ پەروەردەی پارێزگای دیالە دیاریكراوە بریتیە، لە (٦ هەزار و ٣٠٠) كورسی قوتابخانە ، كە بەسەر قوتابخانەكانی (خاڵس، جیزانی، شارەبان ، سەعدییە، مەندەلی، و كەرتەكانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی باقوبە دابەشكران)، ئاماژەی بەوەشكرد كە "قوتابخانەكانی پارێزگا پێویستیان بە زیاتر لە (15) ) هەزار كورسی قوتابخانە هەیە، و كاردەكەین بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی دەستپێشخەری نیشتمانی سەرۆكی حكومەت، و بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی ئەنجومەن ئامادەی كردووە لە ڕاوێژكاران لە سەرۆكایەتی وەزارەت بۆ جێبەجێكردنی دەستپێشخەرییەكە.