بەغداد – ا ه ع وەزارەتی دەرەوە، ئەمرۆ پێنج شەممە، رێگەی نەدا پێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی تایبەت بەو وەزارەتە و تەلار و دامەزراوە فەرمییەكانی بۆ هەڵمەت و پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بەكاربهێنرێت. لای خۆیەوە ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: دوای دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن وەزارەتی دەرەوە رایگەیاندووە رێگە نادات پێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی سەر بەو وەزارەتە و تەلار و دامەزراوە فەرمییەكانی بۆ هەڵمەت و پروباگەندەی هەڵبژاردن بەكاربهێنرێن.