هەولێر _INA
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئەنالینا بێربۆک، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند ،به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/3/8 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئەنالینا بێربۆک، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى سه‌ربازى و مرۆيى و سياسيى ئه‌ڵمانياى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر هێشتا به‌رده‌وامن، بۆيه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
لاى خۆيه‌وه خاتوو بيربۆك دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌ڵمانيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئابوورييان ده‌ڕوانێت. له‌مباره‌وه ئاماژه‌ى به گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرد كه ده‌بێته هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆك ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به هه‌بوونى كه‌شێكى ئه‌رێنيى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به هه‌ماهه‌نگيى پته‌وى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كرد.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى شه‌نگال و ئێزدييان به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ پشتگيرى و هاوكاريكردنى ئێزدييان و ناساندنى كۆمه‌ڵكوژييان به جينۆسايد له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا.