هەولێر _INA
ئەمرۆ ڕۆژی چوار شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئانالێنا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 3/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئانالێنا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ هاریکاری و پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە شەڕی دژ بە داعش . هەروەها پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا دووپاتکردەوە بۆ بەجێنۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییان.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بە پێگەی گرنگ و دیاری هەرێم لە ناوچە کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵ، چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە, پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە و دەرچوونی گرووپ و میلیشیا چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بە گشتی، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .
باشان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، وەڵامی پرسیاری دەزگاکانی ڕاگەیاندنیان دایەوە