بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی پەرلەمانی بۆ هەموو یاسایەكی پێویست بۆ بەهێزكردنی ژنان لە كۆمەڵگەدا دووپات كردەوە.
حەلبوسی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدەستی كەوت تێیدا، ڕایگەیاندووە، سڵاو لە هەموو ژنێكی عێراقی دەكەین كە ڕێگای سەبر و بەخشین و داهێنان لە بوارە جیاوازەكانی ژیاندا دەبڕێت.
حەلبوسی ئەوەیش نووسیوە: بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، پشتیوانی خۆمان بۆ هەموو یاسایەكی پێویست بۆ بەهێزكردنی ئافرەتان لە كۆمەڵگادا دووپات دەكەینەوە.