بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، دووپاتكردەوە هەنگاوی حكومەتی بۆ بەهێزكردنی ئافرەتان و یارمەتیدانیان بۆ ئەوەی ڕۆڵی تەواوی خۆیان بگرنە ئەستۆ.
سودانی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەستی كەوت تێیدا هاتووە، "رێزگرتنێك بۆ ئافرەتی عێراقیی كە، قوربانی دەرین، دروستكەری ژیان و خۆشییەكانی. پیرۆزبایی لە هەموو خانمان دەكەین بە بۆنەی جەژنە نێودەوڵەتییەكەیان".
و ئاماژەی بەوەشكرد، "هەنگاوی حكومەتەكەمان دووپاتدەكەینەوە بۆ بەهێزكردنی ئافرەتان و هاوكاریكردنیان بۆ ئەوەی ڕۆڵی تەواوی خۆیان لە هەموو بوارەكاندا بگرنەبەر، هەر لەبەر ئەم هۆكارەش دوێنێ ئەنجومەنی وەزیران ستراتیژی نیشتمانی بۆ ئافرەتان عێراقی (2023-2030) پەسەندكرد".