سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی پلانه‌ ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی تایبه‌ت به‌سه‌رانیكردنی شه‌عبانیه‌ له‌كه‌ربه‌لای پیرۆز ده‌كات

سیاسی
  • 8-03-2023, 07:18
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    له‌دوایی گه‌یشتنی له‌نیوه‌ی شه‌وی رابڕدوو بۆ پاڕێزگای كه‌ربه‌لای پیرۆز، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌رپه‌رشتی پلانه‌ ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی تایبه‌ت به‌خزمه‌تكردنی سه‌ردانیكه‌رانی پارێزگاكه‌ كرد، سه‌ردانیكه‌ران ‌رێوره‌سمی شه‌عبانیه‌ له‌پارێزگای كه‌ربه‌لای پیرۆز ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند"  سودانی چاودێری چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پلانه‌ دانراوه‌كانی كرد و گوێ له‌بابه‌تێكی تێر وته‌سه‌لی گرت سه‌باره‌ت به‌م پلانانه‌. هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی و به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی پارێزگای كه‌ربه‌لا سازكرد، و به‌ڕێزیان پلانه‌ دانراوه‌كان له‌گه‌ڵ كاری پارێزگاكه‌ و فه‌رمانده‌ ئه‌منیه‌كانی به‌رزنرخاندن.
    سودانی ئاماژه‌ به‌وه‌دا كه‌پلانه‌ ئه‌منیه‌كانی تایبه‌ت به‌سه‌ردانیكه‌ران، ئه‌م ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی رێك وپێك وباش وبه‌بێ پچران جێبه‌جێ ده‌كرێن.
    هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌پێشكێش كردنی خزمه‌تگوزاری به‌سه‌ردانیكه‌ران ئه‌ركه‌، و ئه‌و سه‌ردانه‌ ملیونیانه‌ی كه‌بۆ ئه‌م پارێزگایه ئه‌نجام ده‌درێن‌، حكومه‌ت له‌هه‌مبه‌ر به‌رپرسیاریه‌كی دایده‌نێت یۆ ئه‌وه‌ی ‌پلانی درێژخایه‌ن له‌م پارێزگایه‌ جێبه‌جێ بكات.