بەغداد-INA
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌یه‌م دانیشتنی ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی ساز ده‌كات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند ،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی ده‌یه‌م دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد و تێدا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی گشتی ووڵات تاوتووێكران له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه به‌گرنگترین پرس وبابه‌ته‌كانی ناو به‌رنامه‌ی حكومه‌ت، وتاووێكردنی بابه‌ته‌كانی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه و چه‌ندین بڕیاریش ده‌ركران.
به‌ڕێزیان داوایی له‌هه‌موو وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانی كرد په‌له به‌كه‌ن له‌كۆتایی هێنان به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی گشتی بۆ ئه‌دا و كاری به‌ڕێوبه‌رانی گشتی له‌وه‌زاره‌ته‌كان، چونكه له‌رۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌ی ئازار كۆتایی به‌واده‌ی دیاریكراو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن دێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه‌ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندن پشت به‌پێوه‌ری پیشه‌یی و ته‌كنیكی ببه‌ستێت و دوور بێت له‌هه‌موو چاوپۆشینێكی تر.
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ته‌كیدی له‌گرنگی كاركردن له‌بواری پێگه‌یاندنی ئافره‌تان له‌وه‌زاره‌ته‌كان كرد و داوایی كرد ئه‌و ڕێكارانه بگرێته به‌ر كه‌سه‌ردانیكردنی ئافره‌تان بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له‌به‌رچاو بگیرێت.
به‌پشت به‌ستن به‌وه‌ی كه‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌یمانی داوه له‌پێش گه‌لی عێراق سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون و كه‌مكردنه‌وه‌ی و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ویزاری حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ست‌خستنی ئامانجه ستراتیژیه‌كانی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و به‌رپاكردنی پارچه زه‌وی نیشته‌جێبوون بۆ هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها دورستكردنی شاری نوێی نیشته‌جێ كه‌ببێته هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له‌عێراق، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا:
یه‌كه‌م/
1ـ پێكهێنانی تیمێك به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون و شاره‌وانی و ئه‌شغالی گشتی و ئه‌ندامێتی هه‌ر یه‌ك له‌وه‌زیری ژینگه‌ی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راوێژكاران و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتیمانی وسكرتێری به‌غدا و پارێزگارانی پارێزگه په‌یوه‌ندیداره‌كان وسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وبه‌رێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمایه‌تی/ وه‌زاره‌تی پلاندانان.
2ـ ده‌سته‌ی شاره نوێیه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ونیشته‌جێبوون و شاره‌وانی و ئه‌شغالی گشتی و سكرتاریه‌ت سه‌رپه‌رشتی ئه‌م تیمه وه‌رده‌گرن و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌شیان هه‌یه داوای یارمه‌تی له‌هه‌ر لایه‌نێك بكه‌ن ببێن گونجاوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه.
دووه‌م/ ئه‌م تیمه ئه‌م ئه‌ركانه جێبه‌جێ ده‌كات:
أـ پلاندانان و كاركردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی دروستكردنی شاره نوێیه‌كان له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ سه‌رخستنیان.
ب ـ راگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوونی خاوه‌ن داهاتی سنووردار ونێوان هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بۆ به‌شداریكردن له‌دروستكردنی ئه‌م شارانه و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتیان.
ج ـ جێبه‌جێكردنی سیسته‌مێكی ئابووری له‌سه‌ر بنه‌مایی كێبركێ و پێوه‌ره باشه جیهانیه‌كانی گونجاو له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ناوخۆیی گونجاو بێت له‌كاتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كاندا.
د ـ دانانی میكانیزم و زه‌وابت و پێوه‌ره‌كان بۆ دابه‌شكردنی زه‌ویه‌كان وه‌به‌رهێنان له‌م شارانه و ئاسانكردنی رێكاره‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ پێشنیاریكردنی نموونه‌كانی پاڵپشتی دارایی.
هـ ـ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كانی حكومه‌ت و به‌حكومیكردنی هه‌موو رێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌م شارانه و پێشكێش كردنی به‌پێی ئاستی پێویست.
سێیه‌م/ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به‌تیمه‌كه ده‌درێن:
1ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدانی ته‌لارسازی نوێ و په‌سه‌ندكردنی.
2ـ ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ جێبه‌جێكردنی ژێرخانی ئابووری و پرۆژه‌كانی تری وه‌به‌رهێنانی په‌یوه‌ست به‌دروستكردنی شاره نوێیه‌كان.
3ـ ئاماده‌كردنی نموونه‌ی نوێ به‌مه‌به‌ستی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت به‌رێگای پێدانی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌شوێنی باشی ئابووری له‌پایته‌خت و پارێزگه‌كان له‌به‌رامبه‌ر هاندانیان بۆ دروستكردنی ژێرخان و خانوویی هه‌رزان له‌شاره نوێیه‌كان.
4ـ دیراسه‌كردنی نامیلكه‌كانی مه‌رجعیه‌ت و پێوه‌ره‌كانی پرۆژه و گه‌شه‌پێدانی ته‌لارسازی له‌م شارانه و جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی پێویسته.
5ـ دیراسه‌كردنی داواكاری وه‌به‌رهێنان بۆ شاره نوێیه‌كان كه‌بۆ تیمه‌كه ده‌نێدرێت و هه‌ڵبژاردنی ئه‌وه‌ی گونجاوه و ره‌وانه‌كردنی بۆ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ده‌رخستنی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان به‌پێی یاسا.
6ـ پێكهێنانی تیمێكی هونه‌ری ولیژنه‌ی پاڵپشت وه‌كو ئامێری جێبه‌جێكردن بۆ شاره نوێیه‌كان وبه‌به‌شداری چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌چینی كۆمه‌ڵگا و وبه‌رهێنه‌ران و ده‌زگا خزمه‌تگوزاری و حكومییه‌كان.
7ـ به‌رزكردنی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی تیمه‌كه سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون وزه‌ویه‌كان له‌ناو شاره نوێیه‌كان وبڕیار له‌سه‌ردان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.
له‌پێناوی دیاركردنی ئاراسته‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت له‌چوارچێوه‌ی پێگه‌یاندنی ئافره‌تان و به‌رجه‌ستكردنی مافه‌كانیان و له‌به‌رچاوگرتنی تێكهه‌ڵكردنی جۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ناو ته‌شریعات و سیاسیه‌ت و بڕیار و به‌رنامه‌ی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ستراتیژیه‌تی نیشتیمانی بۆ ئافره‌تی عێراق (2023-2030).
هه‌روه‌ها له‌چوار چێوه‌ی ئاراسته‌ی حكومه‌ت بۆ پشتگیریكردنی ئافره‌تان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی ئه‌ندامبوون له‌سیسته‌می سه‌ره‌كی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئافره‌تان له‌ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له‌رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی و ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
وبه‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی چینی هه‌ژار له‌ناو كۆمه‌ڵگا، وله‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندی بێوه‌ژانان و به‌ردراوان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌ی كۆنووسی دانیشتی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی بۆ نیشته‌جێبوون په‌سه‌ندی كرد و بێوه‌ژانان و به‌ردراوان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان به‌ده‌ركران له‌گرتنه‌وه بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (13ی ساڵی 2020) سه‌باره‌ت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی (20%) له‌نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و كرا به (75%) به‌مه‌به‌ستی یه‌كسان كردنی له‌گه‌ڵ چینه‌كانی تری كه‌مكردنه‌وه‌كان كۆمه‌ڵگه‌كان ده‌یانگرته‌وه كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جیێوون و شاره‌وانی و ئه‌شغالی گشتی جێبه‌جێ ده‌كرێن.
دابه‌شكردنی به‌پێی مه‌رجه‌كانی تایبه‌ت به‌م چینه ده‌بێت له‌كۆمه‌ڵگای میسانی نیشته‌جێ كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ وكۆچبه‌ران جێبه‌جێ كراوه و ره‌شكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌كانی حكومه‌ت كه‌له‌نووسراوی وه‌زاره‌تدا هاتووه.
هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی بازرگانی سه‌باره‌ت به‌زیادكردنی مادده‌كان هه‌ریه‌ك به ( نیو كیلو نه‌شا و یه‌ك كیلو شه‌عریه و 5 كیلو ئارد و ته‌به‌قه‌یه‌كی هێلكه ) بۆ سه‌به‌تی خۆراكی تایبه‌ت به‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بۆ هه‌ر خێزانێك، ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن ده‌بێت به‌خه‌رجیه‌كانی ساڵی 2023.
به‌پشت به‌ستن به‌راسپارده‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی لیژنه‌ی باڵا نیشتیمانی بۆ ئاو، كه‌تێدا جه‌ختی له‌به‌كارهێنانی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو كردووه و هاندانی جووتیاران بۆ به‌كارهێنانی سیسته‌می ئاودێری هاوچه‌رخ، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر لابردنی رسوماتی گومركی تایبه‌ت به‌سیسته‌می ئاودێری هاوچه‌رخی هاورده‌كراو له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر تاوتووێكردنی بابه‌ته‌كانی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه و ئه‌م بریارانه‌ی دا:
یه‌كه‌م/ په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی ( نۆیه‌م و ده‌یه‌م)ی لیژنه‌ی فه‌رمانی دیوانی (45ی ساڵی 2018) سه‌باره‌ت به‌دانانی میكانیزم و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ به‌كۆتایی هێنانی پرۆژه‌كانی نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان.
دووه‌م/ ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی كۆلیژی فڕۆكه‌وانی سوپا، كه‌ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت وردبینی بۆی كردووه و ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی تێبینیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
سێیه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر:
1ـ راسپارده‌كردنی به‌ڕێز به‌رێوبه‌ری گشتی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی، وپێدانی ده‌سه‌ڵاتی گفتوگۆكردن و واژۆكردنی پرۆژه‌ی رێكه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌نێوان كۆماری عێراق و كۆماری فه‌نله‌ندا به‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ی (80/ به‌ندی شه‌شه‌م) له‌ده‌ستوور.
2ـ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌ڵگه‌نامه‌ی راسپارده‌ی پێویست به‌ناوی حكومه‌تی كۆماری عێراقه‌وه بۆ به‌رێوبه‌ری گشتی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی ئاماده ده‌كات به‌پێی رێساكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی واژۆكردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.
چواره‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ده‌رخستنی سیسته‌می هه‌مواركراوی سیسته‌می قوتابخانه ئایینیه‌كان (2ی ساڵی 1993) كه‌ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت وردبینی بۆی كردووه به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی ده‌ستوور ویاسایی كارگێری ئه‌وقاف (64ی ساڵی 1966) له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی رای سكرتاریه‌تی گشتی له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وتێبینیه‌كانی سكرتێری گشتی له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌كاتی كۆبوونه‌وه.