بەغداد/ INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محسن مندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەیادی ڕاپەڕینی شەعبانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم ڕاپەڕینە ترسی شکاند.
مندلاوی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی عێڕاقیەکان یادی ئەم ڕۆژەدەکەنەوە کە بەسمبوولی ئازادیخوازان هەژماردەکرێت بۆڕزگاربوون لە ستەم و زۆرداری وخوێنڕێژی و کوشتنی بەکۆمەڵ، هەروەها ڕۆڵی مەرجەعیەت لە ڕانماییکردن و ڕۆحی گیانفیدایی لەلای خەڵکی کە سیمبولی هێزی گەلانە.
وتیشی ڕاپەڕینەکە ترسی شکاند و بووە سەرەتایەک بۆ داڕمانی دکتاتۆریەت ، هەروەها وتی کە بەفەخرو شانازیەوە سڵاولە پاڵەوانانی
ڕاپەڕینەکە دەکەین و خودا سێبەری مەرجەعیەتە پیرۆزەکەمان بەردەوام بکات و بەحیکمەتی ئەوان پتەومان بکات و پێمان لەسەر ڕێگاکەی قایمتربکات.