بەغداد-INA
لە ساڵیادی راپەڕینی مانگی شەعبان و ئازاری گەلی عێراق سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی پەیامێک ئاراستەی گەلی عێراق دەكات. سودانی لە بەیانامەی ساڵیادی ڕاپەڕینی شەعبانی کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند،لەدوایی سێ دەیە، یادی ڕاپەرینی مانگی شەعبان کەهاوکاتە لەگەڵ مانگی ئازاری ساڵی 1991 لەسەدەی رابڕدوو دەکەینەوە، کەتائێستا وەکو وانەیەکن لەمەردایەتی وسەربەرزی و بەڵگەن لەسەر دڕاندایەتی دیکتۆریەت و تاوانەکانی کەدەرحەق بەژن و پیاو ومنداڵ وپیرانی بێ گوناح ئەنجامی داوە، ئەوان هیچ گوناحیان نەبوو تەنها خۆراگری گەلێک بوون کەزەلیلی و ستەمکاری رەتکردەوە.
ڕاپەرینی شەعبان بەجۆرێک لەسەرکۆنەکردن کۆتایی هات کەچاوی کامێرەکانی میدیا بەکەمی نەبێت تۆماری نەکردووە، لەگەڵ گۆڕە بەکۆمەڵەکان کەبەعسی سەددامی بەرق وکینەوە لەسەرانسەری عێراق دروستی کردووە، بەڵام ئەم ڕاپەرینە بووە هۆی کردنەوەی دەرگایەک بۆ کۆتایی هاتنی چارەنووسی جەڵاد و سزادانی.
مانگی ئازاری هەمان ساڵ کەلەبیر ناکرێت، بووە هۆکاری یەکڕێزی و یەکبوونی گەلەکەمان بەقوربانیدان و ڕاپەرینەکە بەخوێن و فرمێسک و هاواری دایکان لەهەموو شوێنێک لەژێر ژێرەوی باشوور تا گوند وشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد، بۆ ئەوەی هەموو جیهان گوێی لێ بێت کەلەعێراق گەلێک هەیە نامرێت وبەبچووک کردنەوەش قائیل نابێت.
سەری ڕێز ونەوازش بۆ شەهیدانی ڕاپەرین و ستەملێکراو و گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەنوێونین، ئاوات بۆ سەرکەوتن وشەهادەتیان دەخوازین کەرژێمی ستەمکاری ریسواکرد و شەرەفمەندیش بۆ خۆیان ونەوەکانیان تۆمارکرد، ئەو باوک وبرایانە مافی خۆیان شانازی بەقوربانیدانیان بکەن، ومافی ئێمەیە قوربانیدانیان بکەینە چرایەک بۆ کارەکانمان بۆ ئەمڕۆ.
ئەمەکداری ئێمە بۆ شەهیدانی ڕاپەرین و شەهیدانی عێراق بەدڕێژایی مێژوو، ئەوەیە کە کار بکەین لەپێناو رۆخساری گەش وسپی عێراق. ووڵاتێک بنیاتن بنێین نەتەوەکان شانازی پێوە بکەن، ونەوەکانی شەهیدانیش فەخر وشانازی پێوە بکەن.
ئەمەکداری ئێمە حکومەتێک دروستی کەین خزمەتگوزاری و پەخشین و هەوڵی زیاتر پێشکێش بکات. حکومەتێک خزمەتی خەڵک بکات و پێداویستیەکانی دابین بکات، ڕێز وکەرامەتیان بپارێزیت، وشیار بێت لەپێناو ئایندەی خەڵک، ئێمە دەست بەوە دەگرین بەبێ دوودڵی و کەمترخەمی.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی ڕاپەرینی شەعبان و شەهیدانی ڕاپەرینی کوردستانی عێراق.