بەغداد/ INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سیدعماڕحکیم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە دووبارەبوونەوەی ڕووداوە تیرۆریستیەکان
لە پارێزگای دیالە زەنگێکی خەتەرناکە ، داواشی کرد لە هێزەئەمایەکان بەئاگابن و گرنگی بدەن بە کاری هەواڵگری بۆ ڕێگریکردن لە کارەتیرۆریستیەکان.
سەید حەکیم لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هەواڵی
شەهیدبوونی 8هاووڵاتی وبرینداربوونی ژمارەیەکی دی لە گوندی هەزینیە لەدیالە دڵمانی تەزاند .
وتیشی دووبارەبوونەوەی ئەم کارەتیرۆریستیانە زەنگی خەتەرناکن و پێویستیان بە پلانی ئەمنی هەیە بۆ ڕاگرتنیان،
داواشی کرد لە هێزەئەمنیەکان بەئاگابن وگرنگی بە کاری هەواڵگری بدەن بۆ ڕێگرتن لەم کارە تیرۆریستیانە.