بازرگانی ڕێوشوێنەكان ڕادەگەیەنێت كە ئامانجیان پشتگیریكردنی بەرهەمی نیشتمانی و پیشەسازییە ناوخۆییەكانە

ئابوری
  • 6-03-2023, 22:05
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی بازرگانی ڕێوشوێنەكانی ڕاگەیاند كە ئامانجیان پاڵپشتی بەرهەمی نیشتمانی و پیشەسازییە ناوخۆییەكانە، هاوكات دووپاتی كردەوە كە قۆناغی داهاتوو شایەتی وردبینی و هاوسەنگی لە نێوان هاوردە و هەناردەكردندا دەبێت.
    محەممەد حەنون وتەبێژی وەزارەتەكە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : لیژنەی سیاسەتی هاوردەكردن ئەولەویەتی كاری بۆ قۆناغی داهاتوو داناوە كە پێویستیی كەرتێكی حكومەت لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لە پێویستی كەرتی تایبەت و كەرەستەی بەردەست لە بەرهەمی نیشتمانیدا.
    حەنون ڕوونیشیكردەوە : سیاسەتی هاوردەكردن پەیوەستە بەوەی بەرهەمی نیشتمانی چی بەرهەمدەهێنرێت و پێویستی وڵات بە كەرەستە لە هەموو سكتەرەكاندا لە عێراق بەگشتی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : قۆناغی داهاتوو شایەتحاڵی وردبینی و دانانی هاوسەنگی لە نێوان هاوردە و هەناردەكردن، هەروەها هاوردەكردن لە سەرچاوە بیانییەكان و بەرهەمی نیشتمانی، جەختیشیكردەوە رێوشوێنی پاڵپشتیكردنی بەرهەمی نیشتمانی و پیشەسازییە ناوخۆییەكان دەگیرێتەبەر.