بەغدا -INA
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابوری ڕێنمایی تایبەت بە خەرجكردنی قیستی كۆمەڵگا نیشتەجێبوونەكان و پەرەپێدانی كەرتی پیشەسازی دەركرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیرانی و وەزیری كاروباری دەرەوە سەرپەرشتی هەشتەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری كرد، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری پلاندانان و وەزیرانی بازرگانی و كشتوكاڵ و پیشەسازی و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، سەرۆكی كۆمیسیۆنی نیشتمانی وەبەرهێنان و ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری یاسایی.
سەحاف گوتی : ئەنجومەنەكە میوانداری ئیبراهیم بەغدادی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئابووری عێراقی كرد، بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێدانی قیست بۆ كۆمەڵگا نیشتەجێبوونی ڕاستەوخۆی وەبەرهێنان لەلایەن هاووڵاتیانەوە بە دیناری عێراقی.
ئەنجومەنەكە جەختی لەوە كردەوە پێویستی پابەندبوون بەم بڕیارە، بەمەرجێك بانكی ناوەندی عێراق قەرەبووی وەبەرهێنەران بكاتەوە بە دۆلار و بە ڕێژەی فەرمی، ئەنجومەنەكەش لەسەر پێویستی پەیوەندی بەردەوامی نێوان وەبەرهێنەرانی ئەم كەرتە و بانكی ناوەندی بۆ ئەو مەبەستە لێی پێدانی پێداویستییەكانی وەبەرهێنەران بە دراوی دۆلار.
سەحاف لە درێژەی قسەكانیدا گوتی : هەروەها ئەنجومەنەكە میوانداری عادل عەكاب سەرۆكی فیدراسیۆنی پیشەسازییەكانی عێراقی كرد و گفتوگۆكانی لەسەر پەرەپێدانی كەرتی تایبەتی پیشەسازی عێراق تەواو كرد، هەروەها چەندین بڕیاری دەركرد كە بەشدارن لە بەرەوپێشبردنی ئەم كەرتە گرنگە، لەوانەش پەسەندكردنی بەهای بازاڕ بۆ بەهادان بە خانووبەرە لەبری بەهای خەمڵاندن كە لەلایەن بەشی تۆماركردنی خانووبەرە و باجەوە ئەنجام دەدرێت،ئەم بەهایە تەنانەت لە كاتی فرۆشتنیشدا سەلمێنراوە، هەروەها ئاسانكاری بۆ بەشداریكردنی كەرتی تایبەت لە كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكان و پێشانگە نێودەوڵەتییەكان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی.
سەحاف ئاماژەی بەوەدا كە ئەنجومەنەكە لە بەرنامەی كارەكەیدا باسی لە پرسە ئابوورییەكان كردووە و بڕیاری ئابووری زۆریان لەبارەیانەوە داوە.