سەرۆكی حكومەت: پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە ماوەی یەك ڕۆژدا دەدرێتە هاووڵاتیان

سیاسی
  • 6-03-2023, 20:50
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە ماوەی یەك ڕۆژدا بۆ هاووڵاتیان دەردەچێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پەنجەرەی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی كردەوە،هەنگاو و وردەكاری میكانیزمەكانی دەركردنی بەهەموو شێوەیەكی پەیڕەو كرد و سەرپەرشتی دەركردنی یەكەم كۆپی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە عێراقدا كردووە.
    سەرۆكی حكوومەت بەپێی ڕاگەیەنراوەكە هەوڵەكانی كرێكارانی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە لە وەزارەتی ناوخۆی بەرز نرخاند بۆ خستنەبازاڕی نەوەی سێیەمی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی نوێی عێراقی، كە بە ئاستی باڵا دەناسرێتەوە و تایبەتمەندییە تەكنیكییەكان لەلایەن ڕێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ئیكاو) پەسەندكراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی نوێ بەشدار دەبێت لە كورتكردنەوەی نزیكەی 85%ی كاغەز و ڕێكارە كارگێڕییەكان و لە ماوەی یەك ڕۆژدا دەدرێتەوە هاووڵاتیان.
    داوای لە هاوڵاتیان كرد پشت بەكارنەهێنانی شوێنهەڵگرەكان نەك بەو پێیەی هیچ جێگەیەكیان لەم وەشانە نوێیەدا نییە، ئاماژەی بەوەشكرد حكومەت بەردەوامە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی كاریگەر بۆ ئاسانكردنی ڕێكارەكان بۆ هاوڵاتیان لە بوارە جیاوازەكاندا.