عێراق بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی بەرلین دەكات

سیاسی
  • 6-03-2023, 19:39
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی بەشداریكردن لە كارەكانی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی بەرلین گەیشتە ئەڵمانیا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : لە وەڵامی ئەو بانگهێشتنامەیەی كە لە ئەكادیمیای دیپلۆماسی ڕۆشنبیری لە بەرلین بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەن درێژكرایەوە، جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە پەرلەمانی عێراق شاخەوان عەبدوڵڵا گەیشتە كۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی بەرلین ئابووری (كاری بازرگانی بەردەوام و وەبەرهێنانی بەرپرسیارانە).
    وە ڕایگەیاند : عەبدوڵڵا زنجیرەیەك كۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی ئەڵمانیا ئەنجام دەدات بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری هاوبەشی نێوان عێراق و ئەڵمانیا.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە جێگری سەرۆكی لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە : كۆڕەكە پڕۆژەیەكی جیهانییە كە لە ساڵی 2014 دەستیپێكردووە و تا ساڵی 2024 بەردەوام دەبێت، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوەكانی حوكمڕانی جیهانی و حكومەتە نیشتمانییەكان و دامەزراوە ئەكادیمییە پێشەنگەكان و كۆمپانیا فرەنەتەوەییەكان.