بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، سبەینێ ئەنالینا بیربوگ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی عێراق دەكات.
سەحاف لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : سبەی سێشەممە ئەنالینا بیربوگ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی بەغدای پایتەخت دەكات و لە میانی سەردانەكەدا لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن كۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : گفتوگۆی بەرفراوان لە چوارچێوەی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان ئەنجامدەدرێت،بنیاتنانی دەرفەتی هاوبەش لە كەرتە جیاوازەكاندا لەنێویاندا وزە و وەبەرهێنان.