بەغدا - INA- نەسار حاج
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان پێشكەوتنی كۆمپانیا عەرەبی و بیانییەكانی ڕاگەیاند بۆ وەبەرهێنان لە بواری چیمەنتۆی هایدرۆجین و فۆسفات و گۆگرد، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە بەرەو هاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەت دەڕوات بۆ بەڕێوەبردنی كارگە و زیادكردنی بەرهەمهێنان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دیارترین دەرفەتەكان كە لە ئێستادا لەبەردەستدایە بریتین لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی وەك پڕۆژەی چیمەنتۆی هایدرۆجین و فۆسفات و گۆگرد، جەختیشی لەوە كردەوە كە زۆرێك لە كۆمپانیا عەرەبی و بیانییەكان داواكارییان پێشكەش كردووە بۆ وەبەرهێنان لەو پڕۆژانەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەت بۆ بوژاندنەوەی كەرتی تایبەت، وەزیری پیشەسازی خالید بەتاڵ نەجم ئاراستەی هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیا ناوخۆیی و عەرەبی و بیانییەكانی ئاڕاستە كرد بە مەبەستی هێنانی هێڵی بەرهەمهێنانی نوێ بۆ كارگەكان.
ڕوونیشی كردەوە هێڵە كۆنەكانی بەرهەمهێنان تەمەنی دیزاینەكەیان تێپەڕاندووە، لەڕووی ئابووری و تەكنیكیشەوە ناتوانرێت جێبەجێ بكرێت و هەمان شت بۆ كارگەكانی هەڵپەسێردراویش دەگونجێت.