بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنج شەممە، لە شاری كازمیە چاوی بە سەماحەتی حسێن ئیسماعیل سەدر كەوت. لە بەیاننامەیەكدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: عەبادی لە شاری كازمیە چاوی بە سەماحەتی حسێن ئیسماعیل سەدر كەوت، لە دیدارێكدا تاوتوێی دوا گۆڕانكارییەكان و دەستپێكردنی قۆناغی ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانەوە و وەبەرهێنانیان كرد كە عێراق دوای سەركەوتنی بەسەر تتیرۆریستانی داعش دەستیپێكردووە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، سەماحەتی حسێن سەدر رایگەیاندووە سەرۆك وەزیران لەماوەی رابردوودا لە ئەركەكەیدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە، هیواشی خواست لە داهاتوودا سەركەوتوو بێت.