بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ دووشەممە بانكی ناوەندی دەستپێكردنی فراوانكردنی گشتگیری لە چوونە ناو سەكۆی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند،لەكاتێكدا ئاماژەی بە بەردەوامبوونی خۆی كرد لە دەركردنی هەنگاوی ئەرێنی بۆ ئاسانكاری دارایی بازرگانی دەرەكی، پەیوەندییەكانی لەگەڵ بانكە چینییەكان سەبارەت بە مامەڵەكردن بە دراوی یوان دووپاتكردەوە.
جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عەمار حەمەد خەڵەف لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : بانكی ناوەندی بەردەوامە لە جێبەجێكردنی ئەو ڕێنمایانەی پێشتر دەرچوون بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری نرخی هاوتەریبی ئاڵوگۆڕی دراو.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەیەك لەگەڵ كەرتی بانكی و بازرگانان و خاوەن كارگەكان ئەنجامدرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان، ئاماژەی بەوەشكرد بانكی ناوەندی دەستیكرد بە فراوانكردنی ئەو كەناڵ و لایەنانەی كە بە چوونە ناو سەكۆی ئەلیكترۆنی دەیانگرێتەوە.
ڕوونیشی كردەوە : ئەمە هەنگاوی یەكەمە لە هەمان كاتدا بەردەوامین لە دەركردنی هەنگاوی ئەرێنی بۆ ئاسانكاری بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانی دەرەكی یان هەر گواستنەوەیەكی فەرمی دروست بۆ دەرەوەی وڵات.
هەروەها گوتی : ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر دەتوانن بازاڕ كۆنتڕۆڵ بكەن، داواش لە هاووڵاتیان و خاوەن پرۆژەكان دەكات پێداچوونەوە بە كەناڵە فەرمییەكان بكەن بۆ بەدەستهێنانی دراوی بیانی، هەروەك چۆن بۆ بازرگانان، ئاسانكاریی گەورە بۆیان هەیە لە بانكەكانەوە بۆ ئەوەی لە بری پارەی بازرگانی دەرەكی خۆیان دابین بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە بڕیارەكانی ئەم دواییەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژە بە مامەڵەكردن بە دینار كراوە، بۆیە هیچ پاساوێك نییە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان دراوی بیانی لە مامەڵە ناوخۆییەكان بەكاربهێنن.
سەبارەت بە مامەڵەكردن لە ئیوان خەڵەف ڕایگەیاند : پەیوەندی بەردەوام هەیە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە لەگەڵ بانكە چینییەكان، بەمەبەستی چالاككردن و ڕێگەدان بە بازرگانەكان بۆ گواستنەوەی ڕاستەوخۆ، واتە بانكی ناوەندی لە ڕێگەی بانكەكانەوە دینارەكە دەگەیەنێت و گواستنەوەكەش ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بانكەكانەوە دەبێت بەكارهێنانی دراوی چینی یوان.