بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی جەختی لەسەر پێویستی تەواوكردنی پڕۆژە گرنگەكان بۆ دەڤەری نەهرەوان كردەوە و داوای كرد گرنگیی پێویست بدرێت بە لایەنی خزمەتگوزاری لە ناوچەكانی دەوروبەری بەغدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : موحسین مەندلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە نوسینگەی خۆیدا پێشوازی لە نوێنەرانی خەڵكی نەهرەوان كرد بە ئامادەبوونی لە پەرلەمانتار حسێن موئنیس و عەلا سوكەر.
ئاماژەی بەوەشدا كە گوێی گرتووە بەو گرفتانەی كە خەڵكی دەڤەری نەهرەوان و باشووری ڕۆژهەڵاتی پایتەختی بەغدا و ناوچەكانی نزیكی تووشی بوون، كە لە كەمی ئاوی خواردنەوەدا كورت دەكرێنەوە، دواكەوتنی كارەكانی پڕۆژەی ئاوی نەهرەوان بۆ ساڵانێكی زۆر، دواكەوتنی تەواوكردنی نەخۆشخانەی گشتی سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی قەزاكە، دواكەوتنی پڕۆژەكانی هێڵی ئاوەڕۆ و كەمی ژمارەی قوتابخانەكان و كاریگەریی شوێنەكانی زبڵدانی تەندروستی.
مەندەلاوی دەستپێشخەری كرد بۆ پەیوەندیكردن بە وەزیری نیشتەجێكردن و ئاوەدانكردنەوە و پارێزگاری بەغدا بە ئامانجی خێراكردنی جێبەجێكردنی هێڵی ئاوی نەهرەوان (چارەسەری هەمیشەیی) و جێبەجێكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاوەڕۆی فریاگوزاری و هێڵی كارەبای فریاگوزاری.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كەمتەرخەمی یان لاوازی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ قەزاكانی دەوروبەری پایتەخت هەیە، كە تێیدا بەرپرسیارێتی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان لە ئەستۆی پارێزگاری بەغدا و بەڕێوەبەرایەتییە شارەوانییە سەر بە خۆیەكاندایە، جەختیشی لەوە كردەوە هەوڵ هەیە بۆ زیادكردنی تەرخانكردنی دارایی بۆ قەزا و ناحیەكانی پارێزگاكە و هاوتا بێت لەگەڵ قەبارەی ئەو پڕۆژانەی كە بۆی دیاری كراون.
داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كە گرنگی پێویست بە لایەنی خزمەتگوزاری لە ناوچەكانی دەوروبەری بەغدا بدەن.