بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران ، چارەنووسی یاسای سەربازی زۆرەملێ ئاشکراکرد ، هاوکات ئاماژەی بە پێشکەشکردنی چەند پێشنیارێکدا ، سەبارەت بە هێزە ئەمنییەکان کرد.
"ئەحمەد ڕەحیم "ئەندامێکی لیژنەکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" لیژنەکە گرینگی زۆر بە پیشەسازی سەربازی دەدات، و ئەم پرسەش زۆر پێویستە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی هێزە سەربازییەکانمان،کە پشت بە توانای عێراقیەکان ببەستین بە مەبەستی بنیاتنانی دامەزراوە سەربازییە ڕاستەقینەکان کە بە تەواوی پشت بە دەرەوە نابەستین.
دووپاتیشی کردەوە" کە لیژنەکە گرنگی بە پرسی پیشەسازیی سەربازی دەدات، هەروەها سەردانی ئەو شوێنانە دەکات کە چەکیان لێ دروست دەکرێت، بەمەبەستی بینینی ئەو واقیعەی کە هەیە، هاوکات پاڵپشتی ئەو دامەزراوانە دەکەن کە بەشێک لەو کەرەستە و چەکانەی کە پێویستن بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکانی ئاسایش و دژی تیرۆر .
سەبارەت بە چارەنوسی یاسای وەرگرتنی سەربازی زۆرە ملێ ، روونیکردەوە " کە یاساکە گەڕێندراوەتەوە بۆ حکومەت بۆ تەواوکردنی، چاوەڕێی ئەوە دەکەین ڕەوانەی پەرلەمان بکرێتەوە تا گفتوگۆی لەسەر بکرێت و دواتر خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.