بەغداد/ INA
ئه مڕۆ دووشەممە "لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار ، جه ختی لەسەڕ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و یه کێتی ئەوروپا کردەوه .
سەرۆکایەتی کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە" کە "سەرۆکی کۆمار، کۆشکی بەغدا پێشوازی لە وەفدێکی ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپی کرد.
کە پێکهاتبوو لە " سارا سکیتیدال و دۆمینیک ڕویز دیڤیسا و مارکۆ کامپۆ مینۆس" لە میانی کۆبوونەوەیەکیشدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپاکرا.
بە پێی بەیاننامەکە " سەرۆک کۆماری کۆمار جەختی لە "پێویستی بەهێزکردنی ئەم پەیوەندییانە کردەوە و ئاماژەی بە "گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی بەرفراوان لە نێوان عێراق و یەکێتی ئەورووپا کرد.
هەروەک ئاماژەی بە گرنگی گەیاندنی وێنەی ڕاستەقینەی عێراق بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ، لەو دۆخە ئەمنی و سەقامگیرییەی کە شارەکانی عێراق هەیانە.
سەرۆک کۆمار ئەوەشی خستەروو کە حکومەتی عێراق بەرنامەیەکی حکومی داڕشتووە کە لەگەڵ خواستەکاندا بگونجێت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان دوای پەسەندنی بودجە.
لای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە پشتیوانی پەرلەمانی ئەوروپایان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیانی دووپات کردەوە، هەروەها جەختیان کردوە لەسەر خواستی یەکێتی یەکە بۆ بەهێزکردنی ئاسۆی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش بە شێوەیەک کە پەیوەندییە هاوبەشەکان پەرەپێدەدات
و پێشهاتە ئەرێنییەکانی شارەکان لە بوارەکانی ئاسایش و سەقامگیری و خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکردنی بە هاووڵاتیان بەرز نرخاند و جەختیان لە "ڕۆڵی سەرەکی عێراق لە ناوچەکە و پێویستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاوی نیویۆرک" کردەوە.