سەرۆك وەزیران: ڕێبازی عێراق بریتییە لە پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی هاوسەنگ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان

سیاسی
  • 6-03-2023, 16:26
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیكردەوە كە ڕێبازی عێراق بریتییە لە پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی هاوسەنگ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە شاندی پەرلەمانی ئەوروپا كرد و ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی پێشكەشكردنێك بوو لە تەواوی پەیوەندییەكانی عێراق و ئەوروپا و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان لە لایەنە جیاوازەكانی هاوكاریدا وهاوبەش و گفتوگۆكردن لەسەر میكانیزمەكانی بەرزكردنەوەی تواناكانی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەكان و كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا.
    سەرۆك وەزیرانی عێراق رێبازی عێراق بۆ گرتنەبەری سیاسەتێكی هاوسەنگ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا ڕوونكردەوە و هەڵوێستەكانی یەكێتی ئەوروپا بەرامبەر بە عێراق لە قۆناغە جیاوازەكاندا بەرز نرخاند.
    ئاماژەی بەوەشكرد : گرنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق لە جێبەجێكردنی بەرنامە حكومییەكەی و پێشكەشكردنی هاوكاری لە بواری وەرگرتنەوەی پارە تاڵانكراوەكان و ئەوانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواكراون.
    لای خۆشیانەوە ئەندامانی شاندی ئەوروپی پشتیوانی و پاڵپشتیی وڵاتەكانیان بۆ هەوڵەكانی عێراق لە بواری چاكسازی دووپات كردەوە وخواستی جددی ئەو ئەوروپییەیان دەربڕی بۆ ئەنجامدانی هاوبەشییەك لەگەڵ عێراق كە دەڕژێتە سەر ڕێڕەوی گەشەپێدانی بەردەوام و بەرژەوەندییە هاوبەشەكان.