بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی پەرلەمانی بۆ سبەی سێ شەممە دواخست.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەن لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە "سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنەکەی ئەمرۆ بۆ سبەی سێشەممە دوابخات.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە " لە دانیشتنەکەی ئەمرۆدا ، دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای دەسەڵاتی نیشتمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەتۆمی و تیشک و کیمیایی و بایۆلۆجی و تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەمی ڕەشنووسی یاسای ڕێکخستنی مافەکانی قوربانیانی دواخرا .
هەروەک خوێندنەوە و گفتوگۆی یەکەم لەسەر ڕاپۆرتی ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی هاندان و پاراستنی وەبەرهێنان لە نێوان عێراق و حکومەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆتایی هات.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە "هەر لەدانیشتنەکەدا گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی دوورکەوتنەوە لە دوو باجدان و ئاڵوگۆڕی زانیاری سەبارەت بە باج لەسەر داهات و سەرمایە لە نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا ، هەروەک لە ڕاپۆرتێکدا ڕەشنووسی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای ڕێکخستنی بەکرێدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان و خاوەندارێتی بۆ دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری ژمارە 24ی ساڵی 2013گفتوگۆی لەسەر کرا ، هەروەک گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی یاسای بەڕێوەبردنی سەرچاوە بۆماوەییەکانی ئاژەڵان کرا.