بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان ڕایگەیاند، هەوڵێکی بە قاچاخبردنی بڕی 70 هەزار دۆلاری لە دەروازەی سنووری " ترێبیل" پووچەڵ کردەوە.
دەستەکە لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هه واڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە "بەڕێوەبەڕایەتی دەڕوازه سنوورییەکانی "ترێبیل" توانیویەتی،له ڕێگەی پشکنینەوە ، شۆفێرێکی بارهەڵگری عێراقی دەستگیر بکەن ، کەبڕی (70,000) حەفتا هەزار دۆلاری ئەمریکی، پێ بوو ، ویستویەتی بیگوازێتەوە بۆ وڵاتی ئەردەن.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە "پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەکە بە ئەرکێکی هاوبەش لەلایەن ناوەندی گومرگی "ترێبیل " بە هاوکاری دەستەی دەروازە سنوورییەکان و بنکەی پۆلیسی گومرگی "ترێبیل " ئەنجامدراوە.