بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دانیشتنی خۆی ئەنجامدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، کارەکانی دانیشتنی ژمارە (11)ی خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی بۆ ساڵی دووەمی یاسادانان، لە ماوەی خولی یەکەمی یاسادانان کردەوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" کردنەوەی دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی ١٧٩ پەرلەمانتار بەرێوە چوو .