وەزارەتی ڕۆشنبیری یەکەمین فێستیڤاڵی شیعری بە بەشداری ئەستێرە هونەریەکانی عێراقی دەستپێدەکات

هونەر
  • 6-03-2023, 14:37
  • +A -A

    بەغداد/INA
    وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان،ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو کە دەکاتە8 ی ئازار، یەکەمین فێستیڤاڵی شیعری ، لەسەر شانۆی نیشتمانی لە بەغدا بەرێوەدەبات.
     میوزیکژەنی عێراقی " سەلیم سالم " لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵەکەدا لە ڕێگەی قەسیدەی (وەفا) ی شاعێری کۆچکردوو "عەبدولجەبار عاشور "و بە گۆرانی هونەرمەندی گەنج (محەمەد عراب)وەیە. 
     "سالم " وتیشی" لە فێستیڤاڵەکە کۆمەڵێک شاعیر و ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی دیاری عێراقی بەشدارن و فێستیڤاڵەکە لەژێر چاودێری هونەرمەندی بەتوانا (کەریم هەمیم) بەرێوە دەچێت .