بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە" محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، لەگەڵ وەفدی بانکی نێودەوڵەتی، ڕێگاکانی هاوکاری هاوبەش و پشتیوانی لە پلانەکانی حکومەتیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە"ئەمڕۆ " محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە "جان کریستۆفە " بەڕێوەبەری هەرێمی ناوچەی وڵاتانی رۆژ هەڵات لە بانکی نێودەوڵەتی و وەفدی یاوەری کرد.
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو " کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا،هاوکاری نێوان عێراق و بانکی نێودەوڵەتی،ڕێگاکانی پشتیوانیکردن لە گەشەسەندنی پێوەرەکانی ئابووری عێراق، و هەوڵەکانی حکومەت لەو بارەوە تاوتوێ کران،هەروەک لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر هاوکارییەکان کرایەوە لە بواری چاکسازیی بانکیدا کە لەلایەن حکومەتەوە پەسەندکراوە، و بوارەکانی بەرزکردنەوەی پێشکەوتن لەڕێگەی چارەسەرکردنی ئەولەویەتەکانی خزمەتگوزاری و ئەو چاکسازییەی کە بەرنامەی حکومەت بەدوایدا دەگەڕێت.
هەر لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە " کە کۆبوونەوەکە تیشکی خستۆتە سەر دەرفەتەکانی هاوکاری دارایی بۆ پاڵپشتیکردنی بەرنامەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی، کە دەرخستەی فراوانبوونی هەمەلایەن بۆ بوارەکانی پاڵپشتیکردنی کەرتی گواستنەوە لە عێراق، و پلانی حکومەت بۆ فراوانکردنی ژێرخانی خۆی.