مەندەلاوی لەسەڵیادی سەردانەکەی پاپادا : عێراقییەکان بە درێژایی مێژوو شوناسی نەتەوەیی خۆیان پاراستووە

سیاسی
  • 6-03-2023, 12:21
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، دووپاتی کردەوە کە عێراقییەکان بە درێژایی مێژوو بیر و میراتی مرۆیی خۆیان وەک دەستکەوتێکی نەتەوەیی پاراستووە.
    "مەندەلاوی " لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە "کولتووری عێراق و پێگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی پشتڕاستی دەکەنەوە کە هەبوونی جیاوازی ئایینی و تائیفی و نەتەوەیی یەکێکە لەو شتانەی کە هێزی ئەم وڵاتە بەرز دەکاتەوە.
    راشیگەیاندوە کە "عێراقییەکان بە درێژایی مێژوو بیرکردنەوەکان و میراتی مرۆیی و نەتەوەیی خۆیان پاراستووە.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە " کە ڕەنگە سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق و دیدارەکەی لەگەڵ مەرجعیەتی باڵای ئایینی لە نەجەفی پیرۆز، دانپێدانانێک بێت بە قووڵایی ئەو ڕۆحی خۆشەویستی و پێکەوەژیان و لێبوردەیی کە گەلەکەمان پێی دەژی، و لێیەوە کە هێزی بوونی خۆیان و ئیرادەی بەهێز وەردەگرن .
    هەروەک "مەنەدەلاوی" داوا دەکات کە ئەم ڕۆحەی پێکەوە بوونە هەموو پەیوەندی و بەرژەوەندی یایبەت و تەسکی بەردەم لایەنەکان تێپەڕێنێت، لە پێناو عێراقدا بەهێز و بەتوانا بمێنینەوە .