بانکی ڕەشید بەردەوامبون لە فرۆشتنی دۆلار پشتڕاستدەکاتەوە

ئابوری
  • 6-03-2023, 11:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ڕەشید بەردەوامبونی لە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران ڕایگەیاند.
     لە ڕاگەیەندراوێکی بانکەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە "لقەکانی بانکەکە لە بەغدا، لە هەردوو بەشی کەرخ و ڕەسافە، بەردەوامن لە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران.
     هەروەک بانکەکە داوای لە "هەموو گەشتیاران دەکات ، کە بەر لە ٢٤ کاتژمێردا لە گەشتەکانیان سەردانی لقەکانی بکەن بۆ ئەوەی بتوانێت بەبێ دواکەوتن ڕێکارەکان تەواو بکەن.