بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، یەکێتی ژوورە بازرگانییەکان ، لەچوار چێوەی ڕێنماییەکانی "محەمەد شیاع سودانی "سەرۆک وەزیرانی عێراق ، ئاسانکاری بۆ هاتنە ناوەوەی بازرگانان بۆ ستێیجی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند.
"عەبدولڕەزاق زوهێری" سەرۆکی یەکێتییەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران، پێویستە کۆبوونەوە لەنێوان بازرگانان و و لایەنە پەیوەندیدارەکاندا هەبێت، لەنێویاندا بەرێوەبەرایەتی بانکی ناوەندی و باج و گومرگ، بۆ ئاسانکاری چوونە ژوورەوەی بازرگانان بۆ ستێجی ئەلیکترۆنی،بە هاوکاری کۆمەڵەی بانکەکان، کە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت .
روونیشیکردەوە "کە ڕۆژی یەکەم بۆ بانکەکان دیاری کراوە، ڕۆژی دووەم بۆ کۆمپانیاکان و ڕۆژی سێیەمیش بۆ گومرگ.