بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەستپاکی فەرمانی راپێچکردنی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی تەندروستی پارێزگای نەجەفی بۆ لێکۆڵینەوە ڕاگەیاند، بەهۆی زیانگەیاندن،بە پارە و بەرژەوەندی وڵات و کەرتی تەندروستی.
بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە" دادگای لێکۆڵینەوەی نەجەف ی تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی دەستپاکی، بڕیاریدا بەڕێوەبەری پێشووی بەشی تەندروستی لە پارێزگاکە بهینێتە بەردەم دادگا،لەگەڵ سێ لە کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکە،بەتۆمەتی بەهەدەردانی بڕی (995,000,000) ملیۆن دینار ، لەگرێبەستێک کە پێچەوانەی ئەودەستەڵاتەیە کە پیاندراوە.
دادگای لێکۆڵینەوەی نەجەف فەرمانی لێکۆڵینەوەی لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (341) لە یاسای عێراقی دەرکردوە.