بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پلاندانان تۆماری داتاو زانیاری لەبارەی زۆربەی ژمارەی فەرمانبەران پەیوەست بە کارەکەیانەوە ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژە بە پەرەپێدانی پلان و سیاسەتەکانی وەزارەتی کرد بۆ کاراکردنی سێ کەرتی سەرەکی لە عێراق.
لەوبارەیەوە "عەبدولزەهرە هنداوی " وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند "کە وەزارەت بەردەوامە لە داخڵکردنی داتا و زانیاری لەبارەی ژمارەی تەواوی فەرمانبەرانی دەوڵەت.
راشیگەیاند "کە داتای زۆربەی فەرمانبەران خراونەتە ناو پڕۆژەکەوە، واتە زیاتر لە 3 ملیۆن و 300 هەزار فەرمانبەر ژمارەی کۆدی کاریان پێدراوە.
سەبارەت بە بەدیلی نەوت لە عێراق "هنداوی "روونیکردەوە "کە کەرتی گەشەپێدان لە عێراق گرنگی خۆی هەیە و کار بۆ چالاککردنی ئەو کەرتە بەردەوامە، کە لە پێش هەموویانەوە پیشەسازی و کشتوکاڵن، هەروەها گەشت وگوزاری پلە سێ ئەمی وەرگرتوە .
هەروەک "هینداوی " وتی " کەرتەکانی دیکە دەتوانن بە جۆرێکی تر بەشداری بکەن لە پرۆسەی پاڵپشتیکردنی گەشەپێدان و پشتگیریکردنی بودجە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە " گەشەی باش و سەرچاوەی خامی باش لە بوارە جیاجیاکاندا کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر زیادکردنی ڕێژەی بەشداری پیشەسازی لە بەرهەمی ناوخۆیی گشتیدا، هەروەها کشتوکاڵ لەڕێگەی زیادکردنی ناوچە چێنراو لەڕێگەی بیری گونجاوەو بەکارهێنانی میکانیزم و شێوازی مۆدێرن لە کشتوکاڵدا و هاندانی جووتیاران و پێدانی ئاسانکاری گونجاو بە مەبەستی ئەوەی بتوانن وەبەرهێنان لە زەویدا بکەن.