وەزارەتی کشتوکاڵ هۆشداری دەدات لە بەرهەمی زیانبەخش بۆ مرۆڤ

ناوخۆ
  • 5-03-2023, 19:38
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند کە ئەم ساڵ پلانی هاوینەی لە ڕووبەرێکی بچووکتر لە ساڵی ڕابردوو هەیە، هاوکات ئاماژەی بۆ بەردەوامبوونی هێنانە ناوەوەی کاڵای زیانبەخش بۆ تەندروستی مرۆڤ دەکات.
    لەوبارەیەوە"مەهدی جبوری"بریکاری وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"وەزارەتی کشتوکاڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، پلانی چاندنی زستانە لە ئێستادا جێبەجێ دەکات، و چاوەڕێی ئەوە دەکات کە لە کۆتایی وەرزی کشتوکاڵی ئامادەکاری بۆ وەرزی هاوین بکات.
    ئاماژە بەوەشدەکات کە "قەبارەی ئاوی بەردەست لەو کەمەی کە هەیە ، پێویستی بە کەمکردنەوەی پلانی کشتوکاڵی هەیە بە ڕێژەیەک کە ڕەنگە بگاتە کەمتر لە ڕێژەی ساڵی ڕابردوو.
    سەبارەت بە هاوردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی"جبوری" جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا هەماهەنگی بەردەوامە بۆ ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانەی کە هاوردەکردنیان قەدەغەیە، لەوانەش (خورما، پەتاتە، و تەماتە ) بەهۆی بوونی ئەو بەربومە کشتوکاڵیانە، و زۆری بەرهەمی لە ناوخۆدا.
    ئاماژەی بەوەشکرد کە "لە دەروازەی نافەرمیەکانەوە کاڵا قەدەغەکراوە ئالوگۆر دەکرێت و بەتایبەت ئەو بەرهەمانەی کە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و مەترسی لەسەر دروست دەکات.