سەرۆک کۆمار ئامادەیی عێراقی بۆ گەڕاندنەوەی ڕۆڵی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دووپات دەکاتەوە

سیاسی
  • 5-03-2023, 17:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە " لەتیف رەشید " سەرۆک کۆمار، دووپاتی کردەوە کە عێراق ئامادەیە ڕۆڵی بنیاتنەری خۆی لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بگەڕێنێتەوە.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە "عەدنان ئیبراهیم محەمەد" راوێژکاری سەرۆک کۆمار، لە دووەمین کۆنفرانسی ساڵانەی کۆڕبەندی هەولێر سەبارەت بە (خاڵەکانی وەرچەرخان و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) وتاری سەرۆک کۆماری پێشکەش کرد. 
    کەتیایدا دووپاتی کردەوە لەسەر ئەوەی کە لایەنە سیاسیەکان سوورن لە سەر دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکان و بنیاتنانی کۆدەنگییەکی نیشتمانی ،کە عێراق ئامادەیە ڕۆڵی بنیاتنەری خۆی لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بگەڕێنێتەوە. 
    راشیگەیاند پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ماوەیەکی خایاند، بەڵام هەڵبژاردنەکان ئەنجامە بەرهەمدارەکانی لێکەوتەوە، بەو پێیەی توانیمان پاڵپشتی کۆبکەینەوە بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی نوێ بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی وەزاری گەورە، لەوانەش چاکسازی و بنیاتنانی ژێرخانی گشتی و چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون و بێکاری.
    هەروەک لە وتارەکەی سەرۆک کۆمار ئاماژە بەوەدراوە "کە عێراقی نوێ ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە لەگەڵ دراوسێکانی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر ، هەروەها هەوڵدەدات،لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە، چارەسەرکردنی مەلەفە هاوبەشەکانی پەیوەست بە ئاسایشی سنوورەکان و گرفتی ئاو بۆ دەستەبەرکردنی پشکی پێویست لە ئاو بۆ عێراق چارەسەر بکرێت.