بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عومەر وائیلی" سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان،چۆنیەتی کارەکانی دەستەکەی لەبەردەم لیژنەی دارایی پەرلەماندا خستەڕوو، هاوکات جەختی لە چاودێری کارەکانی دەستەکە کردەوە .
"وائیلی" لە میانی میوانداریکردنیدا لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمان، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند"کاری دەستەکە نوێنەرایەتی و چاودێریکردن و سەرپەرشتیکردنی کارەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی کە دەکەونە چوارچێوەی دەروازە سنوورییەکان، بەو پێیەی نزیکە لە کارەکانی دەستەڵاتی یاسادانان بۆ سەرپەرشتی کردن و چاودێریکردنی سەرجەم دەروازەکانی وشکانی و دەریای و ئەو دەروازانەی کە گواستنەوەت ئاسمانی لەوێوە ئاڵوگۆرا دەکرێت ، تا ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراوەتەبەر و دیارترین دەستکەوتەکان کە لە ماوەی پێشوودا بەدەست هاتوون کە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بۆ سنووردارکردنی دەرمان،و ئەو کەرەستە و ئامرازانەی کە هاوردەکردنیان قەدەغە کراوە.
"وائیلی" راشیگەیاند"کۆنتڕۆڵی حکومەت هەیە بەسەر دەروازەکانی فیدراڵیدا،و دەبێت جیاوازی لە نێوان دەروازە فەرمی و نافەرمییەکاندا بکرێت، چونکە دەروازە فەرمییە دەریایی و ئاسمانی و وشکانییەکانمان لەژێر کۆنترۆڵ و سنووری دەسەڵاتدان و چوونە ژوورەوە و دەرچوون بەبێ ڕەزامەندی ڕێگەپێدراو نییە.
هەروەک ئەم ڕێکارانە بە شێوەیەکی یاسایی و بە ئاستێکی بەرزی پیشەیی جێبەجێ دەکرێن
وائیلی لەدرێژەی قسەکانیدا وتی"پرسێکی تر هەیە، ئەویش ئەو کۆنتێنەرانەیە کە لە دەروازە سنوورییەکان کەڵەکە بوون، بەو پێیەی لە ساڵی 2010ەوە کۆنتێنەر کۆکراونەتەوە، کە هەندێکیان ماددەی کیمیایی تێدایە کە لە بەندەرەکانی دەریادا هەن، ئێمە داوامان لە پەلەمان کرد لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران و چۆڵکردنی بۆ ناوچە دوورەکان ، بە مەبەستی دوور بون لە مەترسی.
سەبارەت بە رسومی گومرگی"وائیلی ئاماژەی بە دەسەڵاتی دەروازەکاندا لە بڕیارێکی لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ کەمکردنەوەی کرێی کێشکردن لەسەر پردەکان کە پێشتر بڕی 500 هەزار بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک وەردەگیرا، بەڵام ئێستا بڕی 5 هەزار دینار وەردەگیرێ،ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی بۆ جموجۆڵی بازرگانی یە.